ته‌مه‌ن
چ نه وه د ساڵ بێ چ چارده* پیاو که بێ که س بوو هه ناسه سارده*
زۆرم پێ وتی هێشتابه سنییه * ئه‌م پاروه پاروه ی هه موو
که س نییه*
کێ ناکاته وه پشتی له سه د سوار * موو ناپسێنێ لای میرو
سه ردار*
پشتی له زکی نه رمتر ده که ن * بازاڕی شه قی گه رمتر
ده که ن*
گوێ گرن بۆ باشترین فه رمووده* چاک به بێ خراپ بێ که ڵک
و سووده*
روو ترش و تاڵه ئه وخاوه ن ماڵه* ده ک به سێ چه پی
قوڕ گیرێ خاڵه*
له ترسی میوان بۆ نێوکت که وت* حاشا له ماڵت تۆ نا مزگه
وت*
به رگی نوێت پیرۆز یاری تازه پۆش* به له شی ساغ و سه رو
دڵی خۆش-
ده ڕه بی ئه وه ی بدڕی هه زاران* چاو به کل کۆنه بده
ی به هه ژاران*
چ فه رقێ له ناو بێچووی تۆ ومنه-هه ر یه کێ له پێ پانه
کان ونه*
ئه و ره ش و پووشه ی تۆ گه پت پێ دێ* ئاردی به هاروه
وهه موو شتی لێ دێ*
کێ ئه سپی لن دا‌و زۆر فیشاڵی کرد* له پێش هه موو که س
ئاش به تاڵی کرد*
سه دان که لاوه ده کڕی به پوو ڵێ* که س له پێستی خۆی
ناشێ وه جووڵێ*
هه موو که‌س به لای خۆی دا ده تاشێ* وابێ ئه م حاڵه به
و حاڵه ناشێ*
تێ ده گا هه ر که س تۆزێ وریا بێ* ئه م دره نگه بۆئه
م زووه نابێ*
کێ بۆ خۆی که وت گریانی نایه* زۆر منداڵ نه‌بێ نایژێ وه ی
دا یه*
هه تا خوێن له نێو ده مارت دایه* قه‌ت مه یڵێ ئه وه ی
له زارت دایه*
هه ر وام ناسیوه ئه و چا و نزێره* تا نه خوا تێره قه
ت ناڵێ سوێره*
به قوونی خاوێن گرتت ره مه زان* خۆت حازر که بۆ ڕۆژووی
شه شه کان..
*ئاسنی سارد به فوو گه‌رم
نابێ.
*مه‌ڕ پێ له به‌رخی خۆی
نانێ.
*هه‌موو هه‌ورێک بارانی
پێوه نییه.
ده‌ست ئه‌گه‌ر شکا خواری ده‌گرێته‌وه.
*به‌ڕه‌ی خه‌ڵکی ئاخری ده‌بێ
هه‌ستی له‌سه‌ری.
*نه به پێکه‌نینی ئاغا
تێکه‌وه و نه به خۆشی زستان.
*به په‌له ژن مه‌هێنه تا
به شێنه‌یی په‌شیمان نه‌بیه‌وه.
*قه‌ت خوێن نابێ به ئاو.
*هه‌ر ته‌یرێک له ره‌وه‌ی
خۆی دابڕێ،باڵی ده‌شکێ.
*ده‌ستی به په‌له له
باتی ماسی بۆق ده‌گرێ.
*هه‌تا جێگای سنگ نه‌که‌یه‌وه،دای
مه‌کوته.
*زاری پڕ له خوین له لای
که‌س مه‌که‌وه.
پیاوی خۆ هه‌ڵکێش وه‌ک
سواری بێ ئه‌سپه.
__________________
*هیچ گه‌نجێک بێ مار نییه،هیچ گوڵێک بێ خار نییه.
*مریشک و ئافره‌ت ئه‌گه‌ر
له ماڵ دوور خرانه‌وه گوم ده‌بن.
*ده‌عبای گۆشت خۆر ده‌ندووکی
خواره.
*ده‌عبای زیره‌ک به ده‌ندووک
پێوه ده‌بێ.
*مێژوو ئه‌وه‌یه که روو
ده‌دات نه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌مانه‌وێ.
*ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر زگی
تێره.
*له هه‌ورازێ مه‌ڵێ
کوتنێ،له‌به‌ر بایه مه‌کێشه تووتنێ،مه‌چۆوه سه‌ر ماڵه بابی ژنێ.
*سه‌رچاوه‌ی چۆمی درۆ نزیکه.
*تا له‌پی ده‌ستت ره‌ش نه‌بێ،تامی
زارت خۆش نابێ.
*کێوێک ده‌رووخێ و که‌نده‌ڵانێک
پڕ ده‌بێته‌وه.
*سه‌ر چۆپیان دا به گامێشێ
هه‌ر بۆ لای کادێنی ده‌کێشێ.
__________________
کارتان زۆره وره‌وتتان بڵاو،که‌وتوون وه‌ک سه‌گی گڵاو
.
*نه‌خت بێ و پوخت بێ،نه‌ک زۆر
بێ و بۆر بێ
.
*له رێی بۆره سوار خۆت بکوژی
، ده‌لێ به ده‌ردی خۆی مرد
.
*ئه‌م کاره‌ی تۆ وه‌ک ئه‌وه
وایه گوڵه گه‌نم به سه‌وزی ، خه‌ون به خه‌له و خه‌رمانه‌وه ببینێ
.
*کار وه‌ک خه‌نجه‌ر وایه نه
ی‌بڕی ، ده تبڕێ
.
*ژین ئه‌وینه و ژینی بێ ئه‌وین
نه‌مانه
.
*به‌حر ناخرێته نێو جه‌ڕه‌وه
،یانی ده‌بێ به قه‌د به‌ڕه‌ی خۆمان پێ راکێشین
.
*قه‌ل به قه‌لی ده‌کوت رووڕه‌ش،یانی
ده‌بێ ئه‌وه‌ڵ کرده‌وه‌ی خۆت هه‌ڵسه‌نگێنی و دوایه قسه بکه‌ی
.
*ئه‌و ته‌وره‌ی بۆ بڕینی قه‌دی
داره‌کان دروست کراوه،هه‌میشه وه‌کوو ته‌ور ده‌مێنێته‌وه
.
*کاکه ئه‌و کونه‌ی تۆ ده‌ستت
پێدا کردووه،جێی ماره چۆله‌که‌ی تێدا نییه.
__________________
*کۆشی خۆشی دایک به‌شت نه‌بێ،کوا
خۆشی گه‌ڕی له‌شت ده‌بێ
.
*گای باری به منداڵی
دیاری،یانی به منداڵی چاک بووی هه‌ر به چاکی ده‌مێنییه‌وه
*له کاتی لێقه‌وماویدا شه‌ڕ و
تڕ به ده‌ست خۆت نییه
*تا گوڵێک ده‌ڕوێ،هه‌زاران
گوڵه باغ به ره‌گه‌وه هه‌ڵده‌قه‌ندرێن
*شێر ئه‌گه‌ر پیر بێ ،مێش له
گه‌ڵ و گونی ده‌هاڵێ
*خه‌ڵکی به فیشه‌ک بریندار ده‌کرێن،ئێمه
به قسه
*شه‌ڕاب تا کۆنتر بێ به
تامتره
*نه بگری نه پێبکه‌نه،تێبگه
*له قسه هیچی تێدا ناهێڵێته‌وه،له
کرده‌وه‌دا وه‌کوو که‌ندووی بۆشه
*ئاشق به تیغی کول مندار ده‌بێته‌وه
.
__________________
*ئاو خواردنه‌وه وا خۆشه که
لێوت به لێوی کانیاوه‌وه بنێی،خۆشه‌ویستیس هه‌ر به‌و جۆره
.
*به‌هاره‌مه‌مره وه‌ختی
گوڵانه ،هاوینه مه‌مره خه‌له‌و خه‌رمانه،پاییزه‌مه‌مره گه‌ڵاڕێزانه،زستانه
مه‌مره سه‌هۆڵبه‌ندانه،ئه‌ی که‌نگێ ده‌مریئاخر زه‌مانه؟
*چه‌کی پیاو سیلاحه و چه‌کی
ژنیش زێڕه
.
*دڵ وه‌کوو مێش وایه ،ته‌نانه‌ت
له گووش ده‌نیشێ.
*تووتنی نه‌رم هه‌تا مژی لێنه‌ده‌ی هیچت لێ حاڵی نابێ
.
*زه‌وی ده‌گه‌ڕێ و ده‌گۆڕێ
.
*زستان سه‌ر هه‌ڵسووڕێن بێ
باشه تا کلک هه‌ڵسووڕێن
.
*که‌سێک که‌سێکی ناخۆش بوێ،خه‌ونی
گولی پێوه ده‌بینێ
.
*ئه‌وه‌ی خۆی سووک نه‌بێ
،سووکایه‌تی به که‌س ناکا
.
*شه‌ڕ به هه‌موو ترسه‌نۆکێک
هه‌ڵدایسێ،به‌ڵام سوڵح به پیاوانی گه‌وره ده‌پارێزرێ.
__________________
*ده‌ستێ به ته‌نیا ده‌نگی نایه و منداڵێک بۆی ناکرێ کایه
.
*ده‌بێ ئه‌وه‌نده زانا
بی،کورسی وه‌دوات بکه‌وێ،نه‌ک تۆ دوای کورسی بکه‌وی.
*که‌ڵه‌شێر گه‌نم و هه‌رزنیشی
پێبده‌ی،هێلکه ناکا،چونکه له سروشت و زاتی دا نییه
.
*چه‌وه‌نده‌ر به ته‌نکی باشه
.
*زستان تا رۆژێکی بمێنێ له هه‌رددا،کلکی
ده‌کا به داردا
.
*ده‌هۆڵ هه‌رچی گه‌وره‌تر
بێ،ناوه‌که‌ی به تاڵتره
.
* که‌سێک ده‌می به شیر بسووتێ
،فووش له دۆ ده‌کا
.
* زه‌وی خڕه و مرۆڤ بۆ هه‌ر
کوێیه‌ک راکا،له رق، یا له تاو ئازاره‌کان، ژێر پێی هه‌ر زه‌وییه و ئاسمانیس چه‌تری
سه‌رانه
.
* کادێن که پڕ بوو شه‌نه
ئاخنی ناوێ
.
*ئاغا هیچ ناڵێ،کوێخا نایبه‌خشێ
.
*هه‌ر سوار سوار بێ باشه،نه‌ک
پیاده سوار بێ.
__________________
*هه‌ر گوڵێ بۆنی خۆی هه‌یه و هه‌ر که‌س به مه‌نی خۆی
.
*دۆکوڵیو که‌وچکی لێده‌ر بێنی
،ده‌بڕووسقێ و به‌کار نایه
.
* ئاسنی سارد بکوتی،هیچت گیر ناکه‌وێ
.
*که‌س قسه‌ی حیسابی نازانێ،جگه
له ماشێن حیساب نه‌بێ
.
*مردن برا گه‌وره‌ی هه‌موانه
.
*سه‌د لێڵاو به بێڵاوێک نابێ
.
*داری شووعار به‌ر ناهێنێ
.
*نانمان نییه،شه‌ڕ میوانه
.
*ره‌ش و رووت هیچیش نه‌خوا ،به
زگی قه‌رزداره
.
*زمانی مرۆڤ وه‌ک مار وایه،جه‌سته‌ی
خۆشی ده‌گه‌زێ
.
*لێک‌دابڕان وچاوه‌ڕوانی زۆر
ناخۆشه،به‌ڵام پێکگه‌یشتنه‌وه زۆر شیرینه
.
*هه‌ر که‌س بکا به قسه‌ی ژنان
،عاقیبه‌ت ده‌ست ده‌گرێ به گونان
.
*ماڵی باوکان تا سه‌ر نییه بۆ
عه‌ولاده‌کان.
*ده‌ڵێی چرای به‌ر خۆره،یانی رووناکایی تێدا نییه
.
*هه‌ر که‌س نه‌خوێنده‌وار بێ
،کوێرێکی چاو ساغه
.
*بۆق به قیڕه گه‌وره نابێت
.
*ئه‌گه‌ر قه‌له به‌ڵه‌که مه‌له
بکا،کاره‌ساتی گه‌وره ده‌قه‌ومێ
.
*ئه‌وه‌ی شتێک بۆ ژیان زیاد نه‌کا
،بۆ خۆی زیادییه
.
*خودا سه‌ر بدا ،رسقیش ده‌دا
.
*سه‌گ زمهه‌ڕیش ناکا و به‌ڕێش
ده‌چێ
.
*هه‌ر وه‌ختێک که‌ر به نه‌ردیواندا
سه‌ر بکه‌وێ،ئه‌وه خه‌سوو و بووکیش پێکه‌وه ده‌سازێن
.
*شتێک که هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بێ،وه‌ک
منداڵێک وایه که به مردوویی له دایک ببێ
.
*پێبکه‌نه وه‌کوو پسته،هه‌موو
شتێک به قسته
.
*چرا رووناکی بۆ ژێر خۆی نه‌بێ،ره‌حمه‌ت
له با ،با بیبا
.
*هێنده سووتاوم،بوومه‌ته شه‌مچه،جگه‌ره
هه‌ڵده‌که‌م.
*رێک که‌ون تا سه‌ر که‌ون
.
*بڕێک له پیاوان سوور ده‌بینن
،سه‌مایان له بیر ده‌چێته‌وه
.
*ده‌ڵێی کۆته‌ڵی سه‌ر خه‌رمانه،تا
لێی ده‌ی هه‌ر لێی هه‌ڵده‌وه‌رێ
.
* راستی وه‌ک هه‌تاو وایه له
کاتی تایبه‌تی دا ده‌دره‌وشێ
.
*ماڵی بێ که‌یبانوو،وه‌ک حه‌وشه‌ی
بێ درگا وایه
.
*زستان هی هه‌ژارانه و ده‌وڵه‌مه‌ند
پێی ناشکوره
.
*به‌رد له جێگه‌ی خۆیدا قورسه،یانی
هه‌ر شتێک له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌رزشی هه‌یه.
*"ژن و ماڵ"،هه‌تا ژن نه‌بێ ماڵیش نابێ
.
*مرۆڤ به حه‌وسه‌له که‌روێشک
به عه‌ڕابه ده‌گرن
.
*به زمانی نه‌رم و خۆش مار له
کون دێته ده‌ر
.
*دۆستی چاک پووڵی نێو گیرفانی
خۆته.
__________________
*تا دووکه‌ڵ له سه‌ر مه‌تبه‌ق دیاره،دۆستایه‌تیمان هه‌ر به‌ر
قه‌راره
.
*ماڵی دونیا بۆ ئه‌مڕۆ نه‌بێ
بۆ که‌نگێ ده‌بێ؟
*گورگـــــــــــی باران دیتوو
.
*میراتی که‌ر بۆ که‌متیاره
.
*یان گاڵ دێنێ یان په‌موو
.
*ده‌نگی خۆش بژێوی ژیانه
.
*قســـــه قســـــه دێنێ
.
*مردن مردنه،لینگه فرته‌که‌ی
چییه؟
*هه‌ر که‌سه کوڕی بابی خۆی
.
*ناوی گه‌وره و شاری وێران.
*پیاو هه‌رچی بێ تا له به‌ر
چاوانه ،له‌به‌ر دڵانه.
__________________